پەیامی کورد … هەنگاو: لە ساڵێکدا ٥٠ هاووڵاتیی کورد لەئێراندا لەسێدارە دراون
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ لانیکەم سزای سێدارەی ٥٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و باقی شارەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەو ماوەیەدا و بە گوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی سەجاد سەنجەری کە لە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵیدا تووشی تاوان ببوو، لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
هەروەها، لە کۆی ئەو ٥٠ هاووڵاتییەی کە لەماوەی ئەو ساڵەدا لەسێدارە دراون یەکێکیان ژن و ٤٩ کەسیان پیاو بوون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
کوشتنی ئەنقەست: ٣٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان: ١٧ حاڵەت کە دەکاتە ٣٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢٤ حاڵەت کە دەکاتە ٤٨٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای کرماشان: ١٤ حاڵەت کە دەکاتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای لوڕستان: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
زیاترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و کرماشان تۆمار کراوە
بە گوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، زۆرترین ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لەسێدارە دراون لە بەندیخانەکانی ئورمیە، کرماشان و سنە بووە کە لەو بەندیخانانە سزای سێدارەی ١٩، ٩ و ٥ هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کراوە. لە بەندیخانەی ئیسفەهان سزای سێدارەی ٣ هاووڵاتیی و لەبەندیخانەکانی مەهاباد و ئیلام هەر کامەیان سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد جێبەجێ کراوە.
هەروەها، لە هەر یەک لە بەندیخانەکانی یەزد، ئەراک، بیرجەند، سەڵماس، کەرەج، زەنجان، ئەلیگودەرز، برووجێرد، میاندواو و سەقز سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد جێبەجێ کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە