حەسەن ڕۆحانی گەیشتە بەغدا

حەسەن ڕۆحانی گەیشتە بەغدا

پەیامی کورد  ...  حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.

حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، ئامانجی سەردانی سەرۆکی ئێران بۆ عێراق گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەکۆبونەوەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لە کێشەکانی نێوان هەردو وڵات و پەیوەندیە بازگانییەکانی بەغدا و تاران دەکرێت، کە تاران مەبەستییەتی ئاڵوگۆڕی بەهای بازرگانی ساڵانە بگەیەنێتە 20 ملیار دۆلار".

ئەو سەردانەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانی دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دێت  لە 17ی مانگی 11ی ساڵی رابردو بۆ وڵاتی ئێران و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.

پێش ئەنجامدانی گەشتەكەی بۆ عێراق، حەسەن رۆحانی لە تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەكەیەوە رایگەیاند، "ئێران سورە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندیە برایانەكەی لەگەڵ عێراقی دراوسێیدا".

رۆحانی لە فڕۆكەخانەی میهراباد-ی تاران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "ئێمە بۆ فراوانكردنی پەیوەندیەكانمان لەگەڵ عێراق زۆر ئارەزومەندین، بەتایبەتی لە هاریكاری گواستنەوە و گەیاندندا، پڕۆژەی گرنگمان هەیە كە لە سەردانەكەماندا بۆ ئەو وڵاتە گفتوگۆیان لەسەردەكەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە