ئاڵمانیا و فەڕەنسا بڕیارێکی گرینگی نیشتمانی دەردەکەن

ئاڵمانیا و فەڕەنسا بڕیارێکی گرینگی نیشتمانی دەردەکەن

پەیامی کورد     ...    ئاڵمانیا و فەڕەنسا بڕیارێکی گرینگی نیشتمانی دەردەکەن

بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووهەمی ڤیرووسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو، هەریەک لە فەڕەنسا و ئاڵمانیا دووهەم قەدەغەی هاتووچۆی نیشتیمانییان راگەیاند.

لەوبارەیەوە، بەرپرسانی باڵای هەریەک لە فەڕەنسا و ئاڵمانیا رایانگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوە رێگریکردنە لەکارەساتێکی دیکە کۆرۆنا و کەمکردنەوەی رێژەی مردن و تووشبوون بەکۆرۆنا.

لەوبارەیەوە، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاندوە، ووڵاتەکەی و بەشێک لەدراوسێکانی لەیەکیتی ئەورووپا رۆچونەتە ناو مەترسییەکانی شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا و  لەسبەینێوە رێکارەکانی دژی ئەو پەتایە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ١-ی دیسەمبەر بەردەوامدەبن.
رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لەفەڕەنسا بریتین لە، مانەوەی لەماڵەوە و رۆژانە تەنها یەک کاتژمێر رێگە بەهاتنە دەرەوە دەدرێت، هەروەها بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، راهێنان و کڕینی پێداویستی زۆر گرنگ رێگە بەهاتنە دەرەوە دەدرێت، یانە و چێشتخانەکان دادەخرێن، گەشتی نێوان ناوچەکان قەدەغە دەکرێت و ئەو دووکانانەش دادەخرێن کە شتومەکی لاوەکی ناپێویست دەفرۆشن، بەشێک لەسنوورەکان دادەخرێن، زانکۆکانیش تەنها لەڕێگای ئۆنلاینەوە وانە دەخوێنن.
لای خۆشییەوە، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند، لە ٢-ی نۆڤەمبەرەوە ووڵاتەکەی بۆ ماوەی چوار هەفتە دەکەوێتە قەدەغەی هاتووچۆ و راگرتنی بەشێکی زۆر لە چالاکییە ئابوورییەکان.
مێرکڵ راشیگەیاند، رێکارەکان کە داخستنی چێشتخانە، یانە و شوێنە گشتییەکان دەگرێتەوە و کۆبوونەوەی جەماوەی لە ١٠ کەس زیاتر رێگەی پێنادرێت.
بەگوێرەی ووتەکانی مێرکڵ، دوای دوو هەفتە چاو بەپێی دۆخی تەندرووستی ووڵاتەکەیان، چاو بەڕێکارەکاندا دەخشێننەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە