پەیامی کورد ... ڕۆژنامەیەکی تورکی : داعش بەردەوامە لە کڕین و فرۆشتنی ئەسیر و بەندکراوان .
ڕۆژنامەیەکی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی : گرووپی تێرۆریستی داعش بەردەوامە لە تیجارەت کردن بە ئەسیرانی ژن کە لە هێرشە جیاوازەکانی خۆیدا ، ئەوانی فڕاندبوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی Duvar ی تورکیا بڵاوکراوەتەوە ، ئەندامانی سەر بە گرووپی داعش ، بەردەوامن لە کڕین و فرۆشتنی ئەو کەسانەی کە فڕاندبوویان و بە ئەسارەت گیرابوون .
بە پێی ڕاپۆرتێ ئەم ڕۆژنامەیە ، ئەندامانی بەجێ ماوی بنەماڵەیەکی ئەزیدی کە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بە بەر هێرشی داعش کەوتبوون ، دوای ساڵیانێکی زۆر هەوڵ و پێداچوونەوە سەرکەوتوو بوون کە کچەکەیان لە دەستی داعش دەربهێنن .
گرووپی تێرۆریستی داعش ، ئەم کچەیان دوای کڕینەوە لە کەسی داعشی کە ئەویان دزیبوو بۆ پاریزگای شەنگال لە نزیکی ئانکارا ، پایتەختی تورکیا گواستبووەوە .
ئەم کچە ئەو کاتەی کە فڕیندرابوو تەمەەنی ١٦ ساڵان بووە . بنەماڵەکەی ئەویان لە ڕێگای وێب سایتێکی چالاکی داعش لە تۆڕەکانی کۆمەڵایتی مەجازی دا دۆزیبووەوە .
هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تورکیا ، کڕین و فرۆشتنی ئەسیرانی فڕیندراوی لە لایەن گرووپ و ئەندامانی داعش ەوە ئاسانکاری بۆ دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە