بە پێی ووتەکانی یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت کۆبوونەوەی نێوان خامنەیی و پوتین زۆر بۆنیاتنەر و دۆستانە بووە.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کۆبوونەوەکەی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، و خامنەیی دوێنێ لە تاران " زۆر بۆنیاتنەر دۆستانەبووە " و مۆسکۆ لە کەرتی نەوتی ئێراندا وەبەرھێنان دەکات . و مۆسکۆ لە کەرتی نەوتی ئێراندا وەبەرھێنان دەکات .
هەروەها ڕوونیشیکردووەتەوە ئێران و ڕووسیا بەردەوامدەبن لە ھەماھەنگی کردن لە سووریا. ھەردوو ووڵات پشتیوانی ھێزەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد-ی سەرۆکی سووریا دەکەن.
سەرەڕای بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوە و سەپاندنەوەی سزا ئابوورییەکان بەسەر تاراندا، پوتین دوپاتیکردەوە ڕووسیا بریارەکەی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا ...پوتین ووتی ڕووسیا پشتیوانی ئێران دەکات و بەرگریی دەکات لە مافەکانی ئێران
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە