لە مانگی ڕەمەزان بەهۆی نەخواردن و ڕۆژوو بوون بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر ڕێژەی ڤیتامینەکان لەناو جەستەمان کەمدەکات بۆیە پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆین بۆ ئەوەی قەرەبوی بکرینەوە و لەدەست تێکچونی پێست و هەڵوەرینی قژ پارێزراوبین .
ئەو ڤیتامینانەی دەبێت لە مانگی ڕەمەزان گرینگی بە خواردنیان بدەین :
•ڤیتامین A :
ئەم ڤیتامینە گرینگی زۆری لە جەستەدا هەیە و سودی زۆری لە بەهێزکردنی قژ و جوانکردنی پێست دەبێت .
لە خۆراکەکانی وەک شیر و سپیناخ و گێزەر و هێلکە و پەتاتەی شیرین و مانگۆ دا هەیە .
•ڤیتامین B :
یەکێکە لە گرنگترین خۆراکەکان بۆ جەستە و سودی زۆری بۆ قژی خانمان دەبێت و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت .
لە خۆراکەکانی وەک هێلکە و ماست و گۆشت و خواردنە ئاویەکان و لە تەمەرهیندا هەیە .
•ڤیتامین B12 :
کاری زۆر گرینگ لەناو جەستەی مرۆڤدا ئەنجامدەدەن و بەشێوەیەکی گشتی کاریگەریان لەسەر هەمو ئەندامە گرنگەکان هەیە .
لە خۆراکەکانی وەک پەنیرەکان و شیر و هێلکە وماستدا هەیە .
•ڤیتامین B7 :
ئەم ڤیتامینە ڕێژەی چڕی قژەکان و ئەستوریان زیاد دەکات و لە هەڵوەرین دەیانپارێزێت .
لە خۆراکەکانی وەک شیر و سەوزەواتەکان و هێلکە و قەرنابیت و مۆز و گوێزدا هەیە .
• ڤیتامین C :
ڤیتامین سی گرینگە بۆ دروستکردنی دژە ئۆکسانەکانی جەستە و ڕێژەی ئاسن لە خوێندا زیاد دەکات .
لە خۆراکەکانی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و شیلک و کیوی و بیبەردا هەیە .
•پرۆتین و سلیکا :
پێکهاتەیەکن بۆ جەستە زۆر گرینگن و دەبێت بۆ بەدەست هێنانی وەزە گرینگی بەم خۆراکانە بدەین " هێلکە، فاسۆلیا ، پەنیرەکان ، شیلک و شۆفان و پیاز و خەیار و برنج ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە