ساڵانە پێویستە 3 ترلیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا خەرج بكرێت

ساڵانە پێویستە 3 ترلیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا خەرج بكرێت

پەیامی کورد... ساڵانە پێویستە 3 ترلیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا خەرج بكرێ

بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا تاساڵی 2030 ساڵانە 3 ترلیۆن دۆلار پێویستە خەرج بكرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی لیژنەی چاودێری لوتكەی گروپی 20، خەرجی ساڵانە بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا 3 ترلیۆن دۆلار پێویستە تاكو وڵاتان بگەنە ئامانجی خۆیان.
بۆ مەبەستی روبەڕوبونەوەكەش گروپی 20 لورانس سمرز پسپۆڕی ئابوریان راسپاردوە كە پێشنیارەكانی بۆ چاكسازی لە بانكەكانی بوژاندنەوە بخاتەڕو و فۆكەس لەسەر زیادكردنی دەستگیرۆیی بكات بەئامانجی بوژاندنەوەو روبەڕوبونەوەی گۆڕانكاری كەشوهەوا.
هەر لەوبارەیەوە جۆن كیریی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری گۆڕانكاری كەشوهەوا لە سەردانێكیدا بۆ چین كە بۆ مەبەستی روبەڕوبونەوەی ئەو گۆڕانكاریانە سەردانی ئەو وڵاتەی كردبو رایگەیاندوە، هانی دەسەڵاتدارانی چینی داوە تاكو پەلەبكەن بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانكارییەكان تاكو رێگری بكەن لە قەتیسبون كە هۆكاری گەرمبونی گۆی زەویە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە