پەیامی کورد ... هێرشی لەناکاو و ڕانەگەێندراوی دەریایی – زەوینی ڕووسیا بۆ سەر شاری بەندری ئۆدێسا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چەندین کەشتی شەڕی ڕووسیا لە کەریمەوە بەرەو ئۆدێسا لە حاڵی جووڵەکردنن .
لە حاڵێکدا کە دواهەمین ڕاپۆرتگەلی مەیدانی ، نیشاندەری داگیرکردنی تەواوی شاری خۆرسۆن لە باشووری ئۆکراین بە دەستی ئەرتەشی ڕووسیایە ئاماری پەنابەرانی ئۆکراینی بۆ ووڵاتانی دراوسێ لە یەک میلیۆن کەس تێپەڕی کردووە سەرەڕای ئەمە ڤلۆدێمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا جەختی کردەوە کە خاڵەکانی بەرگری ئۆکراین لە بەرامبەر هێرشی ڕووسیا خۆڕاگری دەکەن .
بەرپرسانی ئەمریکی پێش بینی یان کردووە کە شاری کەنارئاوی ئۆدێسا سێهەمین گەورە شاری ئۆکراین ، ئامانجی هێرشی زەوینی – دەریایی ڕووسیا بەرەوڕوو دەبێتەوە . بە پێی ڕاپۆرتەکان چەندین کەشتی شەڕی ڕووسیا لە کەریمەوە بەرەو ئۆدێسا لە جووڵەکردندان .
هاوکات هەندێک لە کەشتیگەلی شەڕکەری ڕووسیا لە کانارئاوەکانی ئەم شارە جێگیر کراون و هێزەکانی ئەرتەشی ڕووسیا ش هێرشەکانی خۆیانیان لە دژی شارەکانی دیکە لە سەرتاسەری ئۆکراین لەوانەش هەڵوێستگەلێک لە ناوخۆ یا نزیک شارە کەنارئاوییە سەرەکییەکانی ئۆدێسا و ماریۆپێل لە باشووری ئۆکراین تووندتر کردووە ئۆدێسا شارێکە بە نزیکەی یەک میلیۆن کەس دانیشتوو لە کەنارئاوی باشووری ئۆکراین ە کە بە ووتەی شاهێدانی ڕاستەوخۆ ، بە هۆی کێشە و گرفتی سوپەرمارکێتەکانی ئەوێ بۆ چەندین ڕۆژ لەگەڵ کەمبوونی ڕادەستکردن بەرەوڕوو بوونەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە