پێنتاگۆن بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی خۆی کە هەسەدەی تێدا دەنگۆنجێنێت داوای ٥٢٢ میلیۆن دۆلار دەکات

پێنتاگۆن بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی خۆی کە هەسەدەی تێدا دەنگۆنجێنێت داوای ٥٢٢ میلیۆن دۆلار دەکات

پەیامی کورد      ...     پێنتاگۆن بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی خۆی کە هەسەدە ی تێدا دەنگۆنجێنێت داوای ٥٢٢ میلیۆن دۆلار دەکات .پێنتاگۆن لەو بەرنامەیەی کە هەسەدەی تێدا جێ دەگرێت، داوای ٥٢٢ ملیۆن دۆلاری کردووە 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " سەبارەت بە پڕۆگرامی بەرگری خۆی داوای بوودجەیەکی ٧١٥ میلیارد دۆلاری دەکات .

پێنتاگۆن هەروەها بۆ بەرنامەکەی خۆی لە ژێر ناوی " بەرنامەی پەروەردەکردن و پڕچەک کردن و بەهێزکردنی هیزەکانی لە دژی شەڕی دژ بە داعش  ، کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ش لەم بەرنامەیەدا جێ دەگرێت داوای بڕی ٥٢٢ میلیۆن دۆلار بوودجە دەکات .

بە پێی زانیارییەکان بڕی ٣٤٥ میلیۆن دۆلار لەم پارەیە بۆ هێزەکانی ئەمنییەتی و ئاسایش ی عێراق و هەروەها ١٧٧ میلیۆن دۆلاریش بۆ کەسایەتی و کۆمەڵەی سووری کە پێداچوون و بەدواداچوونیان لە سەر کراوە داوا دەکرێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە