پەیامی کورد ... پێشینارێکی سەرنجڕاکێش لە لایەن سێناتۆرێکی ئەمریکییەوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا
سێناتۆرێکی ئەمریکی لە نووسینێکدا سەبارەت بە کەمکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا لە کاتی ڤیرووسی کۆرۆنادا دوو ڕێکاری سەرنجڕاکێشی بۆ ئەم بابەتە خستووەتە بەردەست و پێشنیاری کردووە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێناتۆر " دیان فاینشتاین " سێناتۆری دیمۆکراتی ئیالاتی کالیفۆرنیا لە نووسینێکدا لە ئاژانسی هەواڵی بلوومبێرگ پێشنیاری " پیلانی ئاشتی ڤیرووسی کۆرۆنا " ی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ناسەقامگیری لە ڕاستای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنا خستووەتە بەر باس .
ئەو لەم نووسینەدا دوو ڕێکاری بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشینتۆن خستووەتە بەر باس
ڕێکاری یەکەم دیداری وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئێران و ئەمریکایە بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دووری لە هەرجۆرە کێشەیەکی لەناکاوی سەربازی یە .
ڕێکاری دووهەم کە ئەم سێناتۆرە دیمۆکراتە پێشنیاری کردووە کەم کردنەوەی تاڕادەیەک و بە شێوەی کاتی لە گەمارۆوەکان و پاڵپشتی واشینتۆن لە داواکاری وام بە ڕێژەی ٥ میلیارد دۆلاری ئێران لە سندووقی نێودەوڵەتی پارە لە چوارچێوەی مێکانیزمی هاوشێوەی " کاناڵی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی سوئیس ە تا لەم ڕێگایەوە تاران بتوانێت بۆ خەڵکی ووڵاتەکەی کاڵای پێداویستی و گرینگ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا فەراهەم بکات .
قسەکانی ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە لە حاڵێکدا دەخرێتە بەر باس کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی کێشەی کۆرۆنادا جگە لە گەمارۆگەلی نوێ ، دژی هەموو هەموو ئەو هەوڵانەی کە ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنادا ئەنجامیداوە لەوانەش کڕینی دەرمان و کەل و پەلی پزیشکی و داواکاری پێدانی وام بە بڕی ٥ میلیراد دۆلار لە سندووقی نێودەوڵەتی پارە کارشکێنی کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە