پارتی و یەکیتی لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبنەوە

پارتی و یەکیتی لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبنەوە

 پەیامی کورد    ...    ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێ، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە لیستی هاوبەش كۆده‌بنه‌وه‌، جەختیش دەکاتەوە، کە هیچ گرژییەك لە پەیوەندییەكانی نێوانیاندا نییە.

كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە، جەختیشی لەوە كرده‌وه، کە‌ هیچ گرژییەك لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتیدا نییە.

كاكه‌مین نه‌جار ئاشكراشی كرد،‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، هاوکات درووستكردنی لیستی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتی تاوتوێده‌كرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە