پەیامی کورد … ڕوونکردنەوەی پارێزگاری هەولێر لە سەر کەرەنتین
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،" رێکارەکان بەرەو توندی دەچن و توندتر دەکرێن، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەرەنتین دەکرێت بەدڵنیاییەوە وانابێت".
ئەمرۆ دووشەممە ١ی ئازاری ٢٠٢١، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"، رێکارەکان بەرەو توندی دەچن و توندتر دەکرێن، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەرەنتین دەکرێت بەدڵنیاییەوە وانابێت ".
ئاماژەی بەوەشدا،"لە چوارچێوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کە پێشکەشی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای دەکات رێنماییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت".
وتیشی،"لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی هەواڵەکان خۆشنین، رێکارەکان بەرەو توندکردنەوە دەچن."
ئەوەش لەكاتێكایە، بریارە ئهمڕۆ لیژنهی رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنا لهسهر داوای وهزارهتی تهندروستی كۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە