سبەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

سبەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد … سبەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

 

لەسەر بانگێشتی سەرۆكی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن و تیایدا دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەكە تاوتوێدەكرێت.

 

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی نیسان بە میدیای فەرمی پارتی وت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنیوه‌ڕۆی سبەی لە هەولێر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

پێشتر بۆ ئەو مەبەستە بانگێشت ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كراوە و، زۆرینەی لایەنەكانیش ویستی خۆیان بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەكە خستووەتەڕوو.

 

لە ٢٠ی ئازاری ڕابردوو لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “با هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌خۆبورده‌ بین، بۆ ئاینده‌یه‌كى باشترى كوردستان پێكه‌وه‌ كاربكه‌‌ین و‌ دیموكراسى و ئازادى بپارێزین”.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە