فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ته‌كان نه‌مینێت، هه‌ربۆیه ئاماده نییه ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاماده كراوه ئیمزای له‌سه‌ر بکات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ خه‌زینه‌ی حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه و بتوانێ پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌هێڵێت و دادپه‌روه‌ریش له مووچه‌دا هه‌بێت .
ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاریی زۆر له پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كراوه به جۆرێك كه داهات بۆ حكوومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه و ئامانجی حكوومه‌تی له‌و پڕۆژه‌یاسایه نه‌پێكاوه، چونكه مووچه‌ی خانه‌نشینان كراوه‌ته 400 هه‌زار دینار و ئه‌وانه‌ی پله تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ زیاتر بێت و 15ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت ده‌توانن به60%ی مووچه‌کەیان خانه‌نشین بن، به پێچه‌وانه‌وه بە 40%ی مووچه خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی زه‌رد دژی ئه‌وه بووین كه خانه‌نشینی پله تایبه‌ت بمینێت، بۆیه ئیمزامان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه نه‌كردووه."
مه‌دینه شه‌رنخی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ڕاگه‌یاند: "ڕاسته ڕاپۆرت ئاماده كراوه، به‌ڵام ئێمه ئیمزامان له‌سه‌ر نه‌كردووه و به ڕاپۆرتی ئاماده‌كراو هه‌ژمار ناكرێت، چونكه ئێمه ڕازی نین خانه‌نشینی پله‌تایبه‌تەكان هه‌بێت و پێویسته نه‌مینێت، هه‌ربۆیه ئەمرۆ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌و ڕاپۆرته قبووڵ ده‌كرێت، یان نا، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی ئیمزایان نه‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش نه‌كراوه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە