پەیامی کورد ... تورکیا و ئازەربایجان کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی "Su-25" ی ئەرمینیا ڕەت دەکەنەوە
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی F-16ی تورکی فڕۆکەیەکی ووڵاتەکەیانی لەجۆری "Su-25" خستۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە.
بەڵام هەر بە پێی ئەم هەواڵە تورکیا و ئازەربایجان کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەری ئەرمەنی جۆری "Su-25" ی لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە بە درۆ خستووەتەوە
فەخرەدین ئاتوون سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی سەرۆککۆماری تورکیا لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانە لەمبارەیەوە بە تەواوی هەڵەیە .
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند، تورکیا بەشداری راستەوخۆی شەڕی نێوان ووڵاتەکەی و ئازەربایجان دەکات و لەدوایین هەنگاویشدا فڕۆکەیەکی F-16ی تورکی فڕۆکەیەکی ووڵاتەکەیانی لەجۆری "Su-25" خستۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە