پەیامی کورد ... ڕۆژنامەیەکی هۆڵەندی بە بڵاو کردنەوەی فیلمێک لە هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری " لاهە " لە هۆڵەندا هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە لاپەڕەی فەرمی پڕ خوێنەرترین تیراژی ڕۆژنامەی هۆڵەندی " De Telegraaf " لە لاپەرەێ تویتەر و " یوتیووب " فیلمێکی بڵاو کردەوە کە ژمارەیەک کەس لە حاڵی هێرش کردنن بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران و چوونە سەرەوە لە سەر دار و دیواری ئەو باڵیۆزخانەیە نیشان دەدات .
یەکێک لەو کەسانە کە لە ڤیدیۆیەکەدا دەبینرێت ئاڵایەکی بە دەستەوەیە کە گوایە پەیوەستە بە گرووپی " الحوازیە " .
" ڕاف سانچز " ، هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسی بەریتانی " دەیلی تێلگراف " یش کاتی سەر لە نوێ بڵاو کردنەوە ئەم فیلمە جەختی کردەوە کە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە لە چالاکانی الاحوازیەن .
یەکێک لە پارتەکانی ئەم فیلمە بڵاوکراوەیە نیشان دەدات کە ئەنجامدەرانی هێرش بەرەو باڵیۆزخانە بەرەو ڕووی هیزەکانی پۆلیس کە دەیانەوێت لە بەرامبەریان بوەستن یش هێرش دەکەن .
ئەم فیلمە ڕۆژێک دوای ئەوە بڵاوبووەوە کە یەکیتی ئەورووپا بە پێی قسەکانی ووڵاتی دانیمارک ، یەکەم خولی گەمارۆکانی دژی ئێران لە دوای دەست پێ کردنی ڕێکەوتننامەی ناوەکی بەرجام دەست پێ کرد .
پۆلیسی دانیمارک ساڵی ڕابردوو بێ خستنە ڕووی هیچ بەڵگەیەک کەسانێک سەر بە ئێرانی بە هێرش کردنە سەر کەسێک لە ناو خاکی ئەم ووڵاتە دا تاوانبار کردووە و ئێرانیش بە تووندی ئەم ووتانەی بە درۆ خستوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاکامی ئەم ڕووداوە ، باڵیۆزی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ووڵاتی هۆڵەندا لە سەر پاراستن و ئەمنییەتی دیپلۆماتەکان و باڵیۆزخانەی ئێران لەم ووڵاتەدا جەختی کردەوە .
هەروەها ڕاگەێندرا کە کەسانێک سەر بە گرووپی الاحوازیە بە ئامادە بوون لە بەرامبەر باڵیۆزخانە و ووتنی درووشم و هاوێشتنی بەرد و بۆتڵ بە نییەتی بە سەر کەوتن بە سەر باڵەخانەی تەنیشت باڵیۆزخانەیان هەبوو کە دەست بە
جێ لە ڕێگەی هێزەکانی پۆلیسی هۆڵەنداوە دەست بە سەر کران و هیچ جۆرە زەرەر و زیانێک بە بینا و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە نەگەیشت
عەلی ڕەزا جەهانگیری باڵیۆزی ئێران لە لاهە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا جگە لە ڕەخنەی تووند لە ئامادەبوون و چالاکی تێرۆریستی لە هۆڵەندا ، لە سەر بەرپرسیاریەتی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە لە ڕاستای دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی بیناکان و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران جەختی کردەوە و بەرپرسانی هۆڵەندیش نیگەرانی خۆیان دەربڕی و لە سەر ئەم هەوڵە بۆ زەمانەتی ئەمنییەتی شوێنی نوێنەران و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە جەختیان کردەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە