پەیامی کورد ... ترامپ ڕایگەیاند داواکاریم لە ئەردۆغان کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ گەلی " کورد " ە .
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێت "باسمان له كۆتاییهێنانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد كردووه".
دۆناڵد ترامپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی باشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدا، پێیڕاگه‌یاندم ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه، كه ده‌وترێت له‌كاتی شه‌ڕدا رایانكردووه، له‌نێویاندا ژن و خوشكێكی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی بكوژی تیرۆریست هه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراشیكردوه، له‌باره‌ی سنووری توركیا له‌گه‌ڵ سووریا و نه‌هێشتنی تیرۆر و كۆتایهێنان به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد و چه‌ندین بابه‌تی دیكه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كردووه.
ترامپ له كۆتاییدا باسی له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كردوه بۆ ئه‌مریكا و نووسیویەتی "هیوادارم چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 13ی تشرینی دووه‌م چاوم به سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بكه‌وێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە