پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەرجۆرە بڕوانامەیەک بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهروونكردنهوهیهكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هیچ جۆره بڕوانامهیهكیان نییه و ده‌شڵێت، "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خوێندنی به‌یانیان، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به بێ مووڵه‌تی خوێندن بڕوانامه‌یان وه‌رگرتوه، لێكه‌وته داراییه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
لهروونكردنهوهیهكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، پاڵپشت به یاسای چاكسازی و له مووچه و ده‌ڕماڵه به ژماره (٢) ساڵی ٢٠٢٠ و به نووسراوی (ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران- سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) به ژماره (٢٨٧٤) كه به‌رواری ٧/٣/٢٠٢١ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كردوه، باس له چاوخشاندن به‌سه‌رجه‌م مووچه و ده‌ڕماڵه‌ی به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌و پێیه وه‌زاره‌تی ئابووری به گشتاندنی ژماره (٧) بۆ گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت گشتاندنی ده‌ركردوه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، گشتاندنه‌كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه خوێندنی به‌یانیان، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به بێ مووڵه‌تی خوێندن به ده‌ر له یاسا و ڕێنمایه به‌ركاره‌كان، بڕوانامه‌یان به ده‌ستهێناوه، سه‌رجه‌م لێكه‌وته داراییه‌كانی هه‌مواركردنی بڕوانامه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "ئێمه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هیچ بڕوانامهیهكمان نییه، له ڕۆژانی داهاتوو ڕوونكردنه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به‌و بڕیاره له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به فه‌رمی ده‌رده‌چێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە