پەیامی کورد … سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەنجامدانی وۆرک‌شۆپێک لە هەولێر بڵاو کردەوە
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەنجامدانی وۆرک‌شۆپێک لە هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "كۆبوونه‌وه‌ی (السلام والاسترداد) به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه".
ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بە (باس‌نیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "له‌بارەى کۆبوونەوەیەك، کە دوێنێ هەینى (24ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، رایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه".
ئەوەش خراوەتە روو: "دووپاتى دەکەینەوە، کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە".
ئاماژە بەوەش دراوە: "داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بین، که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هەروەها ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیەنێت لە هەر لایەکەوە بن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە