بە پێی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆی و شاندەکەی لە بەغدا دەبن

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆی و شاندەکەی لە بەغدا دەبن

پەیامی کورد     ...    بە پێی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆی و شاندەکەی لە بەغدا دەبن .

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سەردانی بەغدا دەكەن بۆ تەواوكردنی رێككەوتنیان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی سەبارەت بە "ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال."
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند"رۆژی هەینی لە بەغدا دەبن بۆ تەواوكردنی رێككەوتنێك لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی قەزای شەنگال و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ قەزاكە."
لای خۆشیەوە فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ كازمیش كۆدەبێتەوە.
قەزای شەنگال، كە ناوچەیەكی ئێزیدی نشینە، چەند هێزێكی سەربازی تێدایە لەوانە: حەشدی شەعبی، یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە)، پۆلیسی ناوخۆیی، سوپای عێراق و پێشمەرگەی ئێزیدیخان و هەروەها قەزاكە دوو ئیدارەی هەیەو كە ئیدارەیەكیان لە دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧وە لە هەرێمی كوردستانن و نەگەڕاونەتەوە بۆ قەزاكە، جگە لەوانیش ئیدارەیەكی تر لە كۆتایی ٢٠١٨دا پێكهێنراوە كە قایمقامەكەی فەهد حامدە و لەگەڵ ئەنجوومەنێكی كاتیدا لە نێو شەنگالدا جێگیربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە