پەیامی کورد ... سەرەخۆشی مەسروور بارزانی لە بنەماڵەی شێخ سالاری حەفید
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ سالاری حەفید كەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی کە ڕۆژی ڕابردوو لە تورکیا کۆچی دوایی کرد، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی؛
بە داخەوە هەواڵی کۆچیی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی ( شێخ سالاری حەفید)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە