٣٦ پەنابەری کورد لە خنکان ڕزگار کران

٣٦ پەنابەری کورد لە خنکان ڕزگار کران

پەیامی کورد … ٣٦ پەنابەری کورد لە خنکان ڕزگار کران

 

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق ڕایگەیاند، ٣٦ كۆچبەری كورد لە نێوان وفەڕەنسا و بەریتانیا لە خنكان ڕزگاركران.

 

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: دوای ئەوەی دوێنێ پێنچشەمە كەسوكاری كۆچبەرێكی كورد، فیدراسیۆنی ئاگاداركردەوە لەوەی كە یەختێكی كۆچبەران كە سەرنشینەكانی زیاتر لە ٣٦ كۆچبەرە و زۆربەیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن، لەكاتی پەڕینەوەیان لە فەڕەنسا و بۆ بەریتانیا یەختەكەیان كێشەی تێكەتووە و و داوایان كردووە بەهانایانەوە بچن، فیدراسیۆن توانی ژمارەیەكی زۆر لە ڕێكخراوە پەنابەری و مرۆییەكان لە ئاستی بەریتانیا و فەڕەنسا ئاگاداربكاتەوە.

 

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوایین زانیاری كە بەدەستیان گەیشتووە، پۆلیسی فەڕەنسا بەهانای یەخەتەكەوە چووە، كە ٣٦ كۆچبەری تێدا بووە لەنێویاندا ژن و مناڵ هەیە، ڕزگاركراون و لەژێر چاودێریدان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە