پەیامی کورد ... چیرۆکی پلانەکەی ناتانیاهوو چییە؟
دکتۆر عیماد ئابشناس لە ووتارێکدا دەنووسێت کە پێش تیرۆرکردنی شەهید سەید حەسەن نەسرۆڵڵا ناتانیاهوو لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەوتووە و دوو نەخشەی نمایش کردووە.
یەکێک لە نەخشەکان نەخشەی ئێران و عێراق و سووریا و لوبنان بوو کە بە ڕەنگی ڕەش بوو، لە نەخشەکەی تریشدا ووڵاتانی باشووری ئەو ووڵاتانە پیشان دەدا، کە تیایدا هێڵی سوور لە هیندووستانەوە بۆ ووڵاتانی عەرەبی کەندئاوی فارس و… پاشان ئوردن و ئیسرائیل و ناونیشانی ڕێگای هیوای لەسەر نووسرابوو.
ڕەنگە زۆر کەس لەم پلانانە تێنەگەیشتبن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم پلانە دووەمە هەمان ئەو پلانەیە کە ئەمریکا نزیکەی ساڵێک و دوو مانگ لەمەوبەر لە لووتکەی هێندووستاندا خستیەڕوو و باسی ئەو ڕێگایەی کرد کە دەیەوێت لە دوبەیەوە بیگرێتە بەر بۆ بەندەری ئەشقەلۆن لە ئیسرائیل .
پلانێک کە بڕیارە هێندووستان و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ئەورووپا و ڕۆژئاوا ببەستێتەوە.
لە ئێستادا ئەمریکا بنکەی سەربازی لە هەموو دەورووبەری چین دروست کردووە و ئەگەر بیەوێت ئابووری چین ئیفلیج بکات، تەنها پێویستی بەوەیە ئیرادەی ئەوەی هەبێت کە گواستنەوەی کەشتیەکان بۆ چین ڕابگرێت و چین ئیفلیج دەبێت.
تاکە ڕێگای دڵنیا بۆ چین ڕێگای ئاوریشمی مێژوویی یە کە بە ئێران و عێراق و سووریا و لوبناندا تێدەپەڕێت، هەمان ئەو ڕێگایەی کە ناتانیاهوو بە ڕەش کێشاوە.
ئەگەر ئەم ڕێگایە بکرێتەوە چین ڕێگای هەڵهاتن و هەناسەدانی سەلامەت دەدۆزێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، لە ئێستادا هەموو ڕێگاکانی ئاوە گەرمەکانی ڕووسیا لە لایەن ناتۆ یان هاوپەیمانەکانی ئەمریکاوە گیراون و تاکە ڕێگای سەلامەت بۆ ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ئاوە گەرمەکانی ئێران ئەوەیە.
ئەگەر ئەمریکییەکان ڕێگای ئێرانیان نه داخستبێت، تەنها له بەر ئەوەیه که داخستنی ئه م ڕێگایه دەتوانێت شه ڕ به دواوه بێت و ڕێگه ی ووزه له کەندئاوی فارس ەوه بۆ دەرەوه دادەخرێت.
زۆر جار هەبووە لەگەڵ ئێران کەوتوونەتە گرژی، بۆ نموونە دەستیان بەسەر یەکێک لە کەشتییە ئێرانییەکاندا گرتووە.
ئەمڕۆ شکستی فەلەستینییەکان و لوبنانییەکان بە کردەوە بەستراوەتەوە بە بوونی ئێران و ئێرانەوە و ئەگەر لە فەلەستین و لوبنان سەرکەوتوو بن، ئەوە دێنە سووریا و عێراق و ئێران.
هۆکاری ئەوەی تا ئێستا ئەمریکا هێرشی نەکردۆتە سەر ئێران ئەوەیە کە دۆستەکانمان لە ناوچەکە گەمارۆیان دابوو و ئەمریکییەکان دەیانزانی پشتیان سەلامەت نییە.
ئەگەر ئیسراحەتیان کرد کە پشتیان سەلامەتە، ئەوا دێنە ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە