ئەمریکا لە دوای هێرش کردنە سەر نەوتکێشەکان ناوڤشکێنی مووشەک هاوێژی بۆ ناو دەریای عۆمان بەڕێ کرد .پەیامی کورد ...
Mason (DDG 87)
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن فەرماندەی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا " سەنتکام ەوە " ڕاگەێندرا .
هەر بە پێی هەواڵی بڵاو کراوە لە میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە و هەروەها میدیا عەرەبەکانەوە ڕۆژی ١٣ی ژۆئەن ، دوو تانکەری نەوتکێشی ئاڵتێر فرانت و کۆکۆکا کاریجیس لە ناو دەریای عۆمان دا کەوتنە بەر هێرشی چەند ئەژدەرەوە . بە پێی هەندێک زانیاری ، هاوێشتنی ئەژدەرێک بووەتە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لەم نەوتکێشە دا . سەرەڕای ئەمە ، هیچ ئاگادارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری ئەم ڕووداوە بوونی نییە .
واشینتۆن تاران ی بە دەست تێدا هەبوون لە هێرش کردن بۆ سەر کەشتییە نەوتکێشەکان تاوانبار کردووە . لە بەیانییەی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا دەوترێ ٢١ مەلەوانی کەشتی نەوتکێشی Kokuka Courageous هێشتا لە ناوڤشکێنێکی دیکەی ئەمریکی دا بە ناوی Bainbridge بە سەر دەبەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە