پەیامی کورد … ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا
ئیرەج عێبادی رۆژنامەنووس و نووسەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١هێز ئەمنییەکان لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیرەج عێبادی، رۆژنامەنووس ، نوسەر، وەرگێر و چیرۆکنوسی تەمەن ٧٣ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، هەڵیانکواتوەتە سەر ماڵی ئیرەج عیبادی و سەرەڕایی دەستبەسەرکردنی ناوبراو دەستیان بە سەر تەلەفوون و کۆمپیۆترەکەیدا گرتووە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئیرەج عێبادی و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی لەبەردەست نیە و چارەنووسی دوای چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکران نادیارە.
ئیرەج عێبادی خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری دوو حەوتوونامەی “لووتکە” لە شاری سنەیە و تا ئێستا چەندین بەرمەهی ئەدەبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە