پەیامی کورد... والیەكی داعش لە عێراق كوژرا
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، والیەكی جەزیرەی سەر بە ڕێکخراوی داعش و سێ چەكداری دیکە كوژران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی كانونی دووەم فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری پاڕێزگای سەڵاحەددین، والی جەزیرەی سەربە ڕێکخراوی داعش و سێ چەكداری دیکەی ڕیکخراوەکە کوژراون.
ڕاشیگەیاند، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزە عێراقییەکان و چوار چەكداری داعشدا ڕوویداوە.
كوژرانی ئەم چەكدارانەی داعش هاوكاتە لەگەڵ لێدوانەكەی ئەمڕۆی محەمە شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كە وتبوی، داعش لە قۆناغی خۆحەشاردان بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان چاودێرییان دەکەن، تەنیا هەندێ چەکدارن لە ئەشکەوت و ناوچە دورەدەستەکان خۆیان دەشارنەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان دەکەن یان دەیانكوژن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە