پەیامی کورد … سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نێرده‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كۆبوونه‌وه
ڕۆژی هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جان گادفره‌ى نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى شەڕی دژى داعش به وه‌كاله‌ت و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشيان له عێراق تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و ميكانيزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمان بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشايي ئه‌منى كرده‌وه.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌وه‌ى به‌رده‌واميى په‌لاماره‌كانى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه و مه‌ترسيى جددين بۆ ئاسايش و ئاراميى عێراق و سووريا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئەفريقاش، بۆيه داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕى دژى داعش و توندڕه‌وى به ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێ ڕێگه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و توندڕه‌وى بگيرێت.
له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه به دۆخى كه‌مپى هۆل له سووريا كرا و جه‌خت له پێويستيى كاركردن بۆ ڕێگرى له زه‌مينه‌ى توندڕه‌وى كرايه‌وه.
گرنگيى يارمهتيدان و هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانيان، دووباره‌بوونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زيرانى وڵاتانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له ڕۆما و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كۆنسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە