پەیامی کورد ... بە بڕیاری دادگای بەلجیکا پەکەکە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی نییە و ٥ بڕیاری گرینگی لە بەرژەوەندی ئەو گرووپە دەرکرد .
دادگای باڵای به‌لجیكا رایده‌گه‌ێنێت بڕیاری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌لجیكا بڕیارێكی دروسته له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندبو، په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه.
ساڵی ٢٠١٩ له‌سه‌ر بڕیاری دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه، ده‌وڵه‌تی توركیا و داواكاری گشتی ناڕه‌زاییان له‌دژی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای به‌رایی به‌لجیكا ده‌ربڕیبو، بۆیه بڕیاره‌كه نێردرابو بۆ دادگای پێداچونه‌وه (ته‌مییز).
له دانیشتنی دۆسیه‌كه‌دا له دادگای باڵا، كه رۆژی سێشه‌ممه 14-1-2020 به‌ڕێوه‌چو، پارێزه‌رانی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد كه بونه لایه‌نێكی دۆسییه‌كه رایانگه‌یاند، بڕیاره‌كه له شوێنی خۆیدایه، پێویسته ئه‌و بڕیاره په‌سند بكرێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه داواكاری دادگای به‌رایی و ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامبده‌نه‌وه، داوای كاتیان له دادگای باڵا كرد بۆ خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه له سه‌رچاوه‌ی نزیك دۆسییه‌كه به‌ده‌ستهاتون، دانیشتنه‌كه بۆ ٢٨ی كانونی دووه‌م دواخراوه، توركیاش پێویسته تا رۆژی ٢٤ی كانونی دووه‌م به نوسراو وه‌ڵامبداته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا له به‌لجیكا، پێنج بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی په‌كه‌كه دراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە