پەیامی کورد ... حزبۆڵڵای لۆبنان : شەڕی هەمە لایەنە لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگەکانی داهاتوودا دوورە لە چاوەڕوانی .
جێگری ڕابەری بزووتنەوەی حزبۆڵلای لۆبنان ئەگەری زیادبوونی تێکهەڵچوون و تووندوتیژییەکانی نێوان حزبۆڵلای لۆبنان وئیسرائیلی سەرەڕای زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لەم ڕۆژانەی دوایی دا ڕەت کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، شێخ نەعیم قاسم لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا ووتی : دۆخی ئێستا نیشاندەری ڕوودانی شەڕ لە مانگەکانی داهاتوودا نییە .
هەروەها ڕۆیتەرز ڕایگەیاند لە هەفتەکانی ڕابردوودا ئاڵۆزییەکانی سنووری ئیسرائیل و سووریا و لۆبنان زیادی کردووە .
ئیسرائیل لە مانگەکانی ڕابردوودا هەنگاوگەلێکی لە دژی ڕژیمی سووریا هەڵهێناوە . ووتەبێژی ئەرتەسی ئیسرائیل ووتی : فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە سنوورەکان لە ناو خاکی لۆبنان تێکشکاوە .
شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن حزبۆڵلا و ئیسرائیل دەیانەوێت لە تێکهەڵچوونی هەمە لایەنەە و زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پێشگیری بکەن و یاسای خۆڕاگری بپارێزن .
جێگری ڕابەری بزووتنەوەی حزبۆڵڵای لۆبنان لەم ووتووێژەدا جەختی کردەوە ، هیچ گۆڕانکارییەک لە یاسای خۆڕاگر بوون لە ئێستادا بوونی نییە و یاری هێڵانەوە لەگەل ئیسرائیل لە بەرچاوە و ئێمە بە نیاز نین ئەمە بگۆڕین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە