پەیامی کورد... ئیتاڵیا تیمێکی پزیشکی رەوانەی سووریا دەکات و به‌شێك له گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر ئەو وڵاتەی لابرد
ئیتاڵیا بڕیاریداوه به‌شێك له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر دیمه‌شقدا سه‌پاندوویه‌تی كه‌مبكاته‌وه و دوو فڕۆكه و تیمێكی پزیشكی ره‌وانه‌ی سووریا بكات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری، ئیتاڵیا بڕیاریداوه هاوكاری مرۆیی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا له‌ڕێگه‌ی مانگی سووری ئه‌و وڵاته‌وه بنێرێت.
ئاشكرایكردووه، ئیتاڵیا به‌شێك له گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر سووریا هه‌ڵگرتووه و دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی كه پێداویستی پزیشكی و تیمێكی پزیشكی تێدایه ده‌نێرێته ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن رێکخراوی (مانگی سوور)ی سوورییه‌وه وه‌رده‌گیرێن و ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه له شاره‌كانی سووریا.
پێشتریش، هه‌ریه‌كه له وڵاتانی عیراق، لوبنان ، رووسیا ، ئوردن، ئیمارات و جەزائیر هاوكاری مرۆیی و كۆمه‌كییان بۆ سووریا و رۆژئاوای كوردستان ناردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە