تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز)ی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە وڵاتی نەمسا داوای كردووە زیرەكیی دەستكرد سنووردار بكرێت، چونكە مەترسیی هەیە لە داهاتوودا بەهۆی زیرەكیی دەستكردەوە، ڕۆبۆتی جەنگی وەها بێنە بەرهەمهێنان، كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی.
بەپێی هەواڵەكە، ئەلكیساندەر شالنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا داوای لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا كردووە هەوڵەكان چڕ بكەنەوە بۆ سنوورداركردنی پێشخستنی خێرای زیرەكیی دەستكرد، بەتایبەتی لە ڕووی سیستەمی بەرهەمهێنانی چەك و پیشەسازیی شەڕەوە.
ئەلكیساندەر شالنبێرگ لە میانی كۆنگرەیەكی تایبەت بە زیرەكیی دەستكرد لە وڵاتەكەیدا كە نێردەی 143 وڵاتی جیهانی تێدا بەشدار بوون، دووپاتی كردەوە كە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ڕێوشوێنێكی جیدی بگرنە بەر و لەسەر بنەمایەك و پێوەرێكی نێودەوڵەتی ڕێك بكەون بۆ ڕێگریكردن لەوەی زیرەكیی دەستكرد دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤایەتیدا زاڵ بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە