پەیامی کورد ... پۆليسى هه‌ولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
به‌رێوبه‌رايه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تبارێكى ڕاگه‌ياند كه به سێ مادده‌ی یاسایی تۆمه‌تباره.
له ڕاگهێندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٥/٢/٢٠٢٢، ڕایگه‌یاند: بنكه‌ی پۆلیسی باداوه، به‌شی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژهه‌ڵات، تۆمه‌تبارێکیان بە ناوی (ه.ب.م) دەستگیرکرد کە به پێی مادده‌ی ٤٤٣ی یاسای سزاكان و ٣٠ی .نه‌هێشتنی ماددههۆشبەرهكان و ٢١ی چه‌ك فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاپڕێك و ده‌مانچه‌یه‌كدا گیرا، ”
پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياند:” تۆمه‌تباره‌كه ئامادەی بەردەم دادگا كرا و به‌پێی مادده‌ی ٣٠ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە