قددیرۆڤ بەڵێنی دیاری بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین دەدات
⭕️دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر یەکێک لە باڵەخانەکانی کۆمەڵگەی باڵەخانە گەورەکانی گرووزنی، ڕەمزان قەدیرۆڤ ڕابەری چیچان بەڵێنی هێرشی پێچەوانەی دا و جەختی لەوە کردەوە کە دوژمن بەم زووانە "دیاری" وەردەگرێت.
⭕️ بە ووتەی قەدیرۆڤ لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
⭕️ قەدیرۆڤ ووتی: هێرشکردنە سەر باڵەخانەیەکی فرە نهۆمی نیشانەیەکی ڕوونە بۆ بێهێزی، بۆ ئێمە گرنگترین شت ئەوەیە کە کەس ئازاری نەبووە، بەڵێن دەدەم کە ووڵامدانەوەمان زۆر درەنگ نابێت، دوژمن بەم زووانە “دیاری” شەخسی من وەردەگرێت، ئێمەش بە خێرایی بیناکە ئاوەدان دەکەینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە