ئانتۆنی بلینکن لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووەوە

ئانتۆنی بلینکن لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  ئانتۆنی بلینکن لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووەوە

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووە میسر و لەگەڵ عەبدۆلفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر سەبارەت بە کێشەی کەرتی غەززە و ململانێی ئیسرائیل و حەماس قسەی کرد.

لە دیدارەکەی نێوان بلینکن و سیسی باسیان لە ئاگرکەوتنەوە لە سنووری غەززە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و گەیاندنی هاوکاری زیادە بۆ ناوچەکە کرد.

لە میانەی گەشتەکەی بلینکن یشدا، حەماس کە کۆنترۆڵی غەززە دەکات و بارەگاکەی لە دۆحەی پایتەختی قەتەرە، سەردانی قەتەریش دەکات.

گەشتەکەی بلینکن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، سووریا و یەمەن دەکردە ئامانج.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە