بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە كۆبوونەوەیەكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی كۆی داهاتەكان و مووچەی فەرمانبەران و شێوازی پێداچوونەوە بۆ مووچە بەڕێوەبچێت، شێوازێکی نوێ بۆ پێدانی مووچە دیاری بکرێت.
لە لێداونێكی ڕۆژنامەوانیدا، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، کە چاوەڕوانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆ زانینی هەڵوێستی حكومەت لەسەر شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەران.
بەپێی زانیارییەکان لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا هەریەك لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری و وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتییەكان ئامادەی کۆبونەوەکەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە