پەیامی کورد... لەئێراندا ڕۆژانە ٥٠٠ هێکتار لە دارستانەکان لەنێو دەچن
"ئەسکەندەر زەند" سەرۆکی ناوەندی کۆنوانسیۆنی جۆراوجۆریی زیندەوەریی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ڕۆژانە ٥٠٠ هێکتار لە دارستانەکان لە سەرتاسەری ئێران لەنێو دەچن.
ناوبراو هۆکاری لەنێو چوونی دارستانەکانی بۆ کەڵکوەرگرتنی خراپ و بڕینەوەی لەڕادەبەدەری دارەکان گەڕاندووەتەوە.
پێشتریش سەرۆکی ڕێکخراوی سەرچاوە سروشتییەکانی ڕژێم وتبووی کە ٣٢ هێکتار لە زەوییەکانی ئێران خەریکە وەکوو بیابانیان لێ دێت.
لە ئێراندا ١٢ ملیۆن هێکتار دارستان بوونی هەیە کە ئەو ڕێژەیە بیست ساڵ لەوە پێش، ١٣ ملیۆن و نیو هێکتار بووە. لە ئێستادا ڕۆژانە ٢٧٠ هێکتار لە دارستانەکان لە ئێران لەنێو دەچن، سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژانە ٩٠ هێکتار لەو زەوییانە وەکوو زەویی کشتوکاڵی کەڵکیان لێ وەردەگیرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە ١٨٠ هێکتار لە دارستانەکان کەم دەبێتەوە.
لە جیهاندا ٢ ملیۆن جۆر دار بوونی هەیە کە نزیک بە ٤٤ هەزار جۆری لە ئێراندا بوونیان هەیە. ئێران ١.١ لەسەدی ڕووبەری جیهانی گرتووە و خاوەنی ٢.٢ لەسەدی جۆراوجۆریی زیندەوەری لە جیهاندایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە