پەیامی کورد … ئەمریکا داوای هێورکردنەوە و رێزگرتنی دامەزراوە دەستوورییەکان دەکات لە کازاخستان
حکوومەتی ئەمریکا کە ئیدانەی رووداوەکانی توندوتیژی کرد لە کازاخستان، داوای لە بەرپرسان و خۆپیشاندەران کرد هێورببنەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە گەل رێز لە دامەزراوە دەستوورییەکان بگرێت و بەرگرییان لێ بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیدارەی جۆ بایدن لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکانی کازاخستان دەکات.
نێد پرایس لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە ئیدانەی توندوتیژییەکان و زیانگەیاندنیان بە دامەزراوەکان دەکەن رایگەیاندووە "داوا لە بەرپرسان و خۆپیشاندەران دەکەین هێوربنەوە. داوا لە هەموو گەلی کازاخستان دەکەین رێز لە دامەزراوە دەستوورییەکان، مافەکانی مرۆڤ و ئازادی راگەیاندن بگرن و بەرگرییان لێ بکەن، هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین چارەسەرێکی ئاشتییانە بدۆزنەوە بۆ باری نائاسایی".
لەلایەن خۆیەوە گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، جێن ساکی ئیدانەی رووداوەکانی توندوتیژی کرد لە کازاخستان و ئەو بانگەشانەی بە "شێتانە" ناوبرد کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا لە پشت رووداوەکانەوەیە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوە زانیاری هەڵەی رووسیایە بڵاوی دەکاتەوە.
لە دووی کانوونی دووەمەوە لە خۆرئاوای کازاخستان بەھۆی زیادکردنی نرخی گازی شل (LPG) و خراپبوونی رەوشی ئابووریی، خۆپیشاندان دەستی پێ کرد و دواتر تەشەنەی کرد بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات.
لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، گرژی کەوتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و پێکدادان روویدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە