سێ بومەلەرزە گەرمیانیان هەژاند

سێ بومەلەرزە گەرمیانیان هەژاند

پەیامی کورد … سێ بومەلەرزە گەرمیانیان هەژاند

شەوی ڕابردوو سێ بومەلەرزە لە نێوان قەزاكانی کفری و کەلار ڕوویاندا، بەهێزترینیان ‏‏3.8 پلەی ڕێختەر بووە.‏

بەپێی نەخشەکانی چاودێریکردنی بومەلەرزە، لە نزیک گوندی کوڵەجۆ، کاتژمێر 11:23 ‏خولەكی شەوی ڕابردوو بومەلەرزە ڕوویداوە و پلەکەی 3.8 بووە.‏

بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە نزیک ناوچەی “ساڵح ئاغا” لە نزیک کەلار کاتژمێر 3:25 ‏خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.9 ڕوویداوە.‏

هاوکات وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3 ‏پلەی رێختەر باشووری ڕۆژئاوای قەزای کفریی هەژاندووە.‏

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقدا ئاشکراکراوە “ئەمڕۆ ‏بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3 پلەی رێختەر لە دووریی 34 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای ‏قەزای کفری، تۆمار کراوە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە