پەیامی کورد … زیاتر لە ٧١ هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان بە کار هێناوە
تائێستا، زیاتر لە ٤٢٥ هەزار کەس لە عێراق ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتوە کە لەو ژمارەیە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسیان لە هەرێمی کوردستانن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە تائێستا٤٢٥ هەرزار و٦٣٨ کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەو ژمارەیە ٧١ )هەزار و٤٧کەسیان لە هەرێمی کوردستانن.
بەپێى ئامارەکە، سود وەرگرتن لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە سەر ئاستی پارێزگاکانیش بەم شێوەیەیە:
یەکەم/ بەغداد١٢٧ هەزار کەس
دووەم/ بەسرا ٣٦ هەزار کەس
سێیەم/ هەولیر ٢٦ هەزار و٣٥١ کەس
چوارەم/ دهۆک ٢٤ هەزار و ٦٨٦ کەس
پینجەم/ سلێمانى ٢٠ هەزار و ٥٩٢ کەس
هەر بە پێی ئەو ئامارە، تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٨ هەزار کەس لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٥ هەزار و ٧٤١ كەس گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە