پەیامی کورد... سوپای سۆماڵ هەرێمی شیبلی كۆنترۆڵكردەوە
سوپای سۆماڵ كۆتا شاری لە هەرێمی شیبلی لە ناوەندی وڵاتەكەیان كۆنترۆڵكردەوە دوای ئەوەی بزوتنەوەی لاوان تیایدا كشانەوە.
عەبدوڵڵا عەلی عانود وتەبێژی سوپای سۆماڵ رایگەیاندوە، سوپاكەیان كۆنترۆڵی رۆن نیرگۆدی كردۆتەوە كە كۆتا شاری هەرێمی شیبلی ناوەندەو لە بزوتنەوەی لاوانی یاخیبویان وەرگرتۆتەوە.
راشیگەیاندوە، لەمدواییانەدا سوپاكەیان پرۆسەی پاككردنەوەی لە دەوروبەری شارەكە دەستپێكردوە نزیكەی 150 چەكداریان لە بزوتنەوەكە كوشتوەو 15 یان بەدیل گیرتوە هەروەها لەناو كوژراوەكانیشدا 5 سەركردەكەی بزوتنەوەكەی تیادا بوە.
وتەبێژی سوپای سۆماڵ جەختیشیكردۆتەوە كە سوپاو چەكداری هۆزەكان پێكەوە توانیویانە ئەو چەكدارە یاخیبوانە لە گوندەكان و دەوروبەری ناوچەكە پاكبكەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە