پەیامی کورد … وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: تیرۆریستان ڕاوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە
شه‌وى ڕابردوو جارێكى تر چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە سنووری کەرکوک و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە وەڵامی هێرشەکەدرایەوە، لەئەنجامی هێرشەکەش دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان ، چەکدارانی داعش دوو خاڵی فەوجی 3ی لیوای 126ی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەیان لە گوندى قەرە سالم لە ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحیەی پردێ بەئامانج گرتووه، لەئەنجامی هێرشەکەشدا دوو پێشمەرگە شەهیدبون كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
هاوكات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی ” قەرە سالم” دا.
هه‌روه‌ها هاتووه، “لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە”.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، “تیرۆریستان ڕاوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە