ئۆکرانیا کەشتییەکی گوێزەرەوەی روسی تەقاندەوە

ئۆکرانیا کەشتییەکی گوێزەرەوەی روسی تەقاندەوە

پەیامی کورد... ئۆکرانیا کەشتییەکی گوێزەرەوەی روسی تەقاندەوە

لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر کەشتییەکی گوێزەرەوەی روسیا و ژووری بزوێنەری کەشتییەکەی لە نزیک نیمچە دورگەی قەرەم تەقاندەوە.


ئاژانسی فیدڕاڵی گواستنەوەی دەریایی روسیا رایگەیاند، کەشتی گوێزەرەوەی "ئێس ئەی جی" لەلایەن بەلەمێكەوە لە نزیک نیمچە دورگەی قەرەم هێرشیکراوەتە سەر و بەهۆیەوە زیان بەر ژووری بزوێنەرەکانی لای راستی کەشتییەکە کەوتووە.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی تاسی فەرمی روسی بڵاویکردەوە، ناوەندی فریاکەوتنی دەریایی رایگەیاندووە، کەشتییەکی گوێزەرەوە هێرشیکراوەتە سەر و زیانی بەرکەوتووە و دوو کەشتی راکێشەر چوونەتە شوێنی هێرشەکە.


بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن میدیاکانی ئۆکرانیاوە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتییە گوێزەرەوەیەی کە هەڵگری ئاڵای روسیایە.

بەرپرسانی روسیاش ئاماژەیان بەوەکرد، چەند ئەندامێکی تیمی دەریاوانی نێو ئەو کەشتییە بەهۆی تەقینەوەی کەشتییەکەوە برینداربوون.


بەپێی بڵاوکراوەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو کەشتییە گوێزرەوەیەی روسیا هەڵدەستا بە گواستنەوەی رۆنی بزوێنەر بۆ سوریا و لەلایەن ئەمریکاوە سزای لەسەر بووە.

هاوکات چەند زانیارییەکەی دیکە ئەوە دەخەنەڕوو، تەقینەوەی ئەو کەشتییە لە نزیک پردی کیرش ئەو پردەی روسیا و نیمچە دورگەی قەرەم بەیەکەوە دەبەستێتەوە بووە، بەڵام بەرپرسانی روسیا دەڵێن، "هیچ زیانێک بەر پردەکە نەکەوتووە."

شەڕی بەندەر و هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە نێوان روسیا ئۆکرانیا لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کە روسیا لە درێژکردنەوەی رێککەوتننامەی هەناردەی دانەوێڵە کشایەوە و لە ئێستاشدا بەردەوام هەردوولا هەڕەشەی هێرشی دەریایی لە یەکدی دەکەن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە