پەیامی کورد … سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ھۆکاری رووخانی حکومەتی ئەفغانستان ئاشکرا دەکات
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگهیاند: ئهوهی له ئهفغانستان روویدا توشی شۆكی كردم، چۆن حكومهتێكی ئاوا پڕچهك و سوپا، لهماوهی چهند رۆژێكدا، بهرامبهر تاڵیبان دهروخێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مارک میلی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگهیاند: پێشبینییان نەکردووە سوپا و حکومەتی ئەفغانستان لەماوەی ١١ رۆژدا ھەرەس بھێنن و، تاڵیبان بەو خێراییە ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا وتیشی: خۆی ھیچ کەسێکی تریش ھیچ شتێکیان نەبینیووە، کە ئاماژە بێت بۆ ھەرەسی سوپا و حکومەتی ئەفغانستان لە ماوەی چهند رۆژێكدا.
سهبارهت به هۆكاری سهرهكی شكستهێنانی حكومهتی ئهفغانستان، ناوبراو دهڵێت: ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان توانایان ھەبووە پارێزگاری لە وڵاتەکەیان بکەن، بەڵام ھەرەسی دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکان، ھۆکارەکەی نەبوونی ئیرادەو، سەرکردایەتییەکی باش بووە.
مارک میلی جهختی لهوهكردۆتهوه، بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان پێشبینی بەھێزبوون و گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کراوە بۆ دەسەڵات، بەڵام بە ماوەیەکی زۆر دوای کشانەوەی ئەمریکا، بەم شێوە خێرایە پێشبینی نەکراوبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە