پەیامی کورد... تاڵیبان: ده‌ركه‌وتنی ده‌موچاوی ژنان له شوێنه گشتیه‌كان ده‌بێته هۆی دروستبوونی فیتنه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تێكی سه‌ره‌كی حكومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه ژنان ده‌بێت ده‌موچاویان دابپۆشن له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان چونكه ده‌ركه‌وتنی ڕووخساریان ده‌بێت هۆی دروستبوونی فیتنه و ئه‌گه‌ر پیاوان بتوانن ده‌موچاوی دانه پۆشراوی خانمان له شوێنه گشتیه‌كاندا ببینن، ئه‌وا ژنان به‌ها له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
تالیبان كه له مانگی 8 ی ساڵی 2021 دا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا گرتووه، له‌و كاته‌وه بڕیاریداوه به قه‌ده‌غه‌كردنی ژنان له چوونه نێو زۆربه‌ی شوێنه گشتیه‌كان، له‌وانه‌ش پاركه‌كان و سه‌ر كار و هه‌روه‌ها بۆ زانكۆش.
له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس مه‌وله‌وی موحه‌مه‌د سادق عاكێف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی تاڵیبان بۆ كاروباری ڕێگری له به‌دكاری و هاندانی ره‌وشت جوانی، وتی: "ئه‌گه‌ر ده‌موچاوی ژنان له شوێنه گشتیه‌كاندا به‌ده‌ره‌وه بێت، ئه‌وا شیانی فیتنه و گوناهكردن هه‌یه".
وتیشی: "زۆر خراپه ژنان له هه‌ندێك شوێن ببیندرێن...ژن به‌های خۆی هه‌یه و كاتێك پیاوان سه‌یری ده‌كه‌ن ئه‌و به‌هایه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه".
مه‌وله‌وی موحه‌مه‌د سادق عاكێف جه‌ختی كرده‌وه كه زۆربه‌ی پیاوانی ئاینی ئه‌فغانستان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ڕووخساریان دابپۆشن.
به‌ڵام هه‌ندێك له شاره‌زایانی ئاینی ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره‌ی تاڵیبان بۆ داپۆشینی ده‌مووچاوی ژنان له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا پشگیرییهكی وه‌های نییه.
تیم وینته‌ر، كه مامۆستا و لێكۆڵه‌ر ێكی ده‌قه ئایینه‌كانه له زانكۆی كامبریج، ڕایگه‌یاندوه له ئیسلامدا هیچ فه‌رمانێك له ده‌قه سه‌ره‌كیه‌كان سه‌باره‌ت به داپۆشینی ده‌موچاو بوونی نییه و تاڵیبان له ده‌قه پیرۆزه‌كاندا ته‌نها پشت به‌و ده‌قانه ده‌به‌ستێت كه پشتگیری له لێكدانه‌وه‌كانیان ده‌كات بۆ رێساكانی باڵاپۆشی.
ناوبراو وتیشی: "ناوه‌كه‌یان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌وان پسپۆڕی باڵای ئایینی نین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وشه‌ی تاڵیبان به واتای خوێندكار دێت".
ئه‌و مامۆستایه روونیشیكرده‌وه كه "بڕیاره‌كانی تاڵیبان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كتێبانه‌یه كه له خوێندنگه‌ی گونده‌كان و قوتابخانه ئاینییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن. ئه‌وان زۆر له كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانانی ئه‌مڕۆ دابڕاون".
كۆتوبه‌نده‌كانی تالیبان له‌سه‌ر كچان و ژنان توڕه‌یی جیهانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه ، له‌وانه له‌لایه‌ن وڵاتانی زۆرینه موسڵمانه‌وه.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه "هاووڵاتیان لێره ویستیانه شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێبكه‌ن . ئێمه شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێده‌كه‌ین و هه‌موو فرمانه‌كان یاسای ئیسلامین و تاڵیبان هیچی بۆ زیادنهكردوون و له سایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستای تالیبان، چیتر پیاوان وه‌ك جارانی سه‌رده‌می حوكمه‌ته‌كه‌ی پێشوو ژنان هه‌راسان ناكه‌ن و چاویان تێنابڕن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بهدكاریهكانی مه‌ی نۆشین له‌ناوبراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دیارده‌ی "منداڵبازی" ، كه پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌فغانیه‌كان یان ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كوڕان بۆ كات به‌سه‌ربردن و سه‌ماكردن و چالاكییه سێكسییه‌كان به‌كارده‌هێنن".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له عاكێف كرا كه ئایا ژنان ده‌توانن بچنه نێو پاركه‌كان، رایگه‌یاند كه "به‌ڵی ده‌توانن به‌و مه‌رجه‌ی په‌یڕه‌وی هه‌ندێ مه‌رجی تایبه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوی لێبێت ئه‌وا شه‌ریعه‌ت رێگه به چوونی ژنان بۆ پاركه‌كان نادات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە