پەیامی کورد ... شەشەم حالەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق بە فەرمی ڕاگەێندرا .
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی عیراق ئاشكرایكرد، یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به ڤیرووسى كۆرۆنا له شارى به‌غدا تۆماركراوه، كه هاووڵاتییه‌كه پێشتر له ئێران بوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، گه‌نجێك له‌شارى به‌غدا تووشى ڤیرووسى كۆرۆنا بوه، كه پێشتر سەردانی ئێران کردووە و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق، به‌ڵام سه‌ردانى یه‌كێك له دامه‌زراوه تهندرووستییهكانى به‌غداى كردوه و پشكنینى بۆ كراوه و خراوه‌ته جیاكه‌ره‌وه‌ى ته‌ندرووستییه‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی عێراق جەختی كردوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا گه‌نجه‌كه بارودۆخى ته‌ندرووستى باشه و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى به‌غدایه.
به گرینگی‌دان بەم هەواڵە تائێستا شه‌ش كه‌س له عێراقدا هه‌ڵگری ڤیرووسی كۆرۆنایە كه یه‌كێكیان له نه‌جه‌فه و چوار كه‌سیان له كه‌ركوك و دواهه‌مینیشیان گه‌نجه‌كه‌ی به‌غدایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە