وەزیری کارەبا  : بۆ باشبوونی رەوشی كارەبا ٣٢٠ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

وەزیری کارەبا  : بۆ باشبوونی رەوشی كارەبا ٣٢٠ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

پەیامی کورد     ...   وەزیری کارەبا  : بۆ باشبوونی رەوشی كارەبا ٣٢٠ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد و رایده‌گه‌ێنێت پێوەری زیرەك بۆ خزمەتی خەڵك و باشبوونی رەوشی كارەبایە و تا ئێستا ٣٢٠ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە 

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ئەندازیار كەمال موحمەد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا  وەزیری كارەبا دەستخۆشی لەتیمی جێبەجێكاری پرۆژەكە كردوو رایگەیاند: پێوەری زیرەك پرۆژەیەكە بۆ خەڵك و لەخزمەتی ئەواندایە هەربۆیە وەكوو وەزارەت هیچ درێخیەك ناكەین لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كە بەخۆشحاڵیەوە لەرووی جێبەجێكردنەوە بەیەكێك لە پرۆژە سەركەوتووەكانی وەزارەت دادەنرێت  و تا ئێستا ٣٢٠ هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ دواتر گوێبستی پێشنیار و داواكارییەكانی ئامادەبووان بوو بڕیاردرا خێراییەكی زیاتر بە پرۆژەكە بدرێت چوونكە لەلایەك بارزۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبا ناهێڵێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا و دادپەروەریش لە دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ دەكات و لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواستدا بوونی ئەو پێوەرە زۆر پێویستە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە