پەیامی کورد ... ئەرتەشی تورکیا شارێک لە سووریا گووڵڵە باران دەکەن
سەربازانی ئەرتەشی تورکیا شاری تەل ڕەفعەتیان لە باکووری حەلەب ، کە لە لایەن ئەرتەسی سووریاوە کۆنترۆڵ دەکرێت ئاگریان باراند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سووریا سانا ڕایگەیاند لە ئاکامی ئەم گلووللەباران کردنەوە چەندین ماڵ زەرەریان پیکەوت بەڵام هیچ جۆرە زانیارییەک دەربارەی ژمارەی برینداران لە بەردەستدا نییە .
بە ووتەی ئەم ئاژانسە میدیاییە ، ئەم گووللەباران کردنە لە ناوچەگەلی سنووری ئەعزاز و عفرین ڕوویداوە کە بەشێک لە ناوچەی ئەمنییەتی بەدیهاتووە لە لایەن تورکیاوە لە باکووری سووریایە .
هەروەها ڕۆژی هەینی ، دوو خاڵی نیشتەجێ بوونی دیکە لە نزیکی تەل ڕەفعەت گووڵڵە باران کراوە کە ئەم خاڵە ستراتیژییە لە بن کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریا " یەکینیەکانی پاراستین گەل " ە . کوردەکان هێرشگەڵیکی ڕەزمی لە دژی ئەرتەشی تورکیا و میلیشیا سەربازییەکانی دژبەری دەوڵەتی سووریا ئەنجام دەدەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە