خه‌ڵكی ئێران به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئەو وڵاتە بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك، دووباره ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرده‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان له چینی كرێكار و فه‌رمانبه‌رانی میرییه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دوو له كرێكاره‌كان په‌نایان بۆ خۆكوشتن بردووه و كۆتاییان به ژیانی خۆ هێناوه. له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران په‌نایان بۆ هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری و توندوتیژی بردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و خۆپیشاندانانه نزیكه له‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته بگرێته‌وه و، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیش له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له شاری تاران سازكراوه و، به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
سایتی "ئێس ئێن جی" عێراقی بڵاوی كرده‌وه، له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران، كرێكارانی یه‌كێك له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئاسنی ئه‌و وڵاته، مانگرتنیان له كاره‌كانیان راگه‌یاندووه و، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك له مانگرتووان و، زیاتر له 10 كرێكاریان ده‌ستگیركردووه و، ده‌ستڕێژی گوللـه‌شیان به‌رداوه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران، به‌و هۆیه‌شه‌وه 5 كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوونه، كه سه‌رجه‌میان عێراقین و له كارگه‌ی شه‌كری ئه‌هواز كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، له هه‌فته‌ی رابردووش كرێكارێكی ئه‌و كارگه‌یه په‌نای بۆ خۆكوشتن برد، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌كه‌ی، بارگرانی ژیان ته‌نگی پێهه‌ڵچنی و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش ته‌نیا كرێكارانی كارگه‌كانی نه‌گرته‌وه و ته‌شه‌نه‌یكرد تا كرێكارانی توونیل و نهفهقهكانی شاری تارانیش له‌خۆ بگرێت و، دواتریش شاره‌كانی ریبات كه‌ریم، بهارستان، بابل، ئاراك و چه‌ندین شاری دیكه‌شی گرته‌وه و، فه‌رمانبه‌رانی كه‌رته‌كانی دیكه‌ش به‌شداریان تێدا كرد.
به‌ر له ماوه‌یه‌كیش، خۆپیشاندانێكی سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێرانی گرته‌وه و، له توندوتیژییه‌كاندا به‌ده‌یان خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە