تالار فایەق : دواخستنی گەشتەكان بڕیاری سیاسییە

تالار فایەق : دواخستنی گەشتەكان بڕیاری سیاسییە

" تەلار فایەق " ، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دوای ئەوەی ماوی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ ماوەی 3 مانگ درێژكرایەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیانەكانی مانگانەی فڕۆكەخانە جگە لە كەمبوونەوەی كارمەند و زیانی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی، 350 تاوەكو 400 هەزار دۆلارتەخمین دەکرێ ، بەبێ ئەوەی ڕووپێوی زیانەكانی كۆمپانیاكانیان كرابێت.


بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاشیگەیاند، هێڵی ئاسمانی فڕۆكەوانی عێراقی بڕی 37 ملیۆن دۆلار قەرزداری كۆمپانیاكانە و بەغداش ئامادە نییە هیچ بودجەیەك بۆ هەرێم دابین بكات و ماوەی پێنچ مانگە ئەو كارە بەرامبەر هەرێم دەكات.


ووتیشی “ بۆ بەگەڕخستنی فڕۆكەخانە پێویستی مانگانەیان 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە و لە گەشتی نێودەوڵەتیش باج وەردەگیرێت، بۆیە دەبێ بەغدا ئەو پارەیە بدات، چونكە لە بەغدا بڕی پارەی پێویست وەك وەرگرتنی باج لە كاتی گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆكەكان وەردەگیرێت”.
هەروەها سەبارەت بەگەشتی عەمرەش ئاماژەی بەوە کرد کە : ، چەند نووسراوێك بڵاوبووە و بەشێكیشیان ساختەكرابوون، بەڵام ئەوەی تائێستا لای ئەوانە بەهیچ شێوەیەك باس نەكراوە گەشتەكان چۆن دەست پێدەكەنەوە، بۆیە ڕوون نییە و بەفەرمی پێیان نەگەیشتووە، كە ئایا گەشتەكان ڕاستەوخۆ لەهەولێر و سلێمانی دەبێ یاخود نا.


ڕەتیشی كردەوە هیچ شاندێكی تەكنیكی هاتبێتن بۆ فڕۆكەخانە، تەنها شاندی ئەمنی هاتوون و دواخستنی دەست پێكردنەوەی گەشتەكانیش بەبڕیاری سیاسییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە