چەند سیناتۆرێکی ئەمریکا پڕۆژەیەک دژی تورکیا پێشکەشدەکەن

چەند سیناتۆرێکی ئەمریکا پڕۆژەیەک دژی تورکیا پێشکەشدەکەن

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پڕۆژەیەکیان لەدژی تورکیا پێشکەشکردووە، لەراگەیندراوێکیشدا نیگەرانی خۆیان لەڕەفتارەکانی ئەردۆغان  دەربڕیوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە پرۆژەکە لەلایەن هەرسێ سیناتۆری کۆماری جەیمس لانکفۆرد و تۆم تیلیس و سیناتۆری دیموکراتخوازەکان جیان شاهینەوە ئامادەکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکیشدا ئەو سیناتۆرانەی ئەمریکا، نیگەرانی خۆیان لەڕەفتارەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەربڕیوە، کە بە وتەی ئەوان "ڕێگای زۆرەملێی لە دەسەڵاتدا گرتووەتەبەر و چاوی لە جێبەجێکردنی یاسا پۆشیوە".

سیناتۆرە ئەمریکییەکان راشیانگەیاندووە، کە حکومەتی ئەنقەرە بە بڕیارە ستراتیژییەکانی، جار بەجار زیاتر لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش وادەکات پێدانی فڕۆکەی (F35) بە تورکیا پڕ لە مەترسی بێت، هەروەها توڕەیی خۆشیان لە زیندانکردنی قەشە ئەندرۆ برانسۆن دەربڕیوە کە ماوەی چەندین ساڵە لەتورکیا نیشتەجێیە و ئێستا بە تۆمەتی بەشداری لە هەوڵی کودەتاکەی (٢٠١٦) دادگایی دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە